بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی پێ بەخشرا.
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢٧ بەڕێز (م. تریفە محمد عبداللە) بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێز ئەندازیار (شاخەوان تەلعەت) بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشە بۆ پەروەردە و خوێندن، خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی پێبەخشی، لەپای هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی بەڕێزیان بۆ پەروەردەی ڕۆژهەڵات و لیژنەی ئەزموونەکانی پەروەردە.
لە کۆتایشدا بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن بۆ خزمەتی پەروەردە لە هەموو بوارەکانیدا.


