پرۆسەی فێربوون بە کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکان ناوەستێت، بەڵکو وەک دەرفەتێکی بەردەوام بۆ گەشەکردن و هەنگاونان بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەبینرێت. لەم چوارچێوەیەدا، وانەکانی پشتیوانی و ئامادەکاری بۆ ئەو قوتابیانەی خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم ئامادە دەکەن، دەستی پێکرد.
ئامانج لەم هەنگاوە، ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و زانستییە بۆ قوتابیان تا بتوانن بە وردی پێداچوونەوە بۆ زانیارییەکانیان بکەن. ئەم وانانە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی قوتابیان بە متمانەیەکی زۆرتر و ئامادەکارییەکی باشترەوە بەرەو تاقیکردنەوەکان هەنگاو بنێن.
وەک ناوەندی گەشە، هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم قوتابیان دەخوازین و هیوادارین ئەم هەوڵە هاوبەشە ببێتە هەوێنی داهاتوویەکی درەوشاوە و بەدیهێنانی خەونەکانیان.