پەیامی پیرۆزبایی ئەندازیار شاخەوان تەڵعەت سەرۆکی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردەو خوێندن بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز.
*کەس وکارو خانەوادەی ئازیزی فێرخوازان
*فێرخوازانی خۆشەویست و زانست دۆست.
*مامۆستایان و ستاف و کارمەندانی سەرجەم ناوەندە فێرکاریەکانی سەربە دامەزراوەی گەشە.
*هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم لەناخی دڵمەوە هیوای جەژنێکی پڕ خۆشی و شادی بۆ هەموولایەک دەخوازم.
داواکارم لەخودای گەوره ئەو جەژنە بکاتە مایەی خۆشی و ئاشتی و ئاوەدانی بۆ دڵەکانمان و ئارامی بۆ خاک و هەرێمەکەمان و هەموو لایەک بپارێزی .
لای خۆمانەوە بەڵێنی خزمەت کردنی زیاتر لەبواری پەروەدەو خوێندن دووپات دەکەینەوە بۆ فێرخوازانمان بە باشترین کوالێت و زانستی سەردەم لەسەر دەستی بەئەزمونترین ستاف و مامۆستاو لەژێر سەرپەرشتی پسپۆڕانی پەروەردەکارو شارەزای بواری پەروەردەیی.
هیوادارم هەمیشە لەجەژن و خۆشی بن و ماڵەکانتان ئاوەدان بێت و جەژنێکی خۆش بەسەرببەن.
شاخەوان تەڵعەت ڕەحمان
سەرۆکی دامەزراوەی گەشە بۆ پەروەردەو خوێندن
٢٧ی ئایاری_٢٠٢٦
See less