پەیمانگەی گەشە
هەواڵ

 دامەزراوەی پەروەردەییی گەشە گەورەترین خولی هاوینەی بۆ منداڵان دەستپێکرد

میدیا 2026-06-14 10:12
 دامەزراوەی پەروەردەییی گەشە گەورەترین خولی هاوینەی بۆ منداڵان دەستپێکرد

مەزراوەی پەروەردەییی گەشە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خۆی، گەورەترین خولی هاوینەی بۆ منداڵان دەستپێکرد. ئەم خولانە بە مەبەستی گەشەپێدانی بەهرە و تواناکانی منداڵان لەلایەن دەستەیەک لە مامۆستا و ڕاهێنەرە شارەزا و پسپۆڕەکانی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

خولەکان لە "کۆمەڵگەی گەشە" لە شاری سلێمانی، و هەردوو "کۆمەڵگەی گەشە" و "کۆمەڵگەی تارگێت" لە شاری هەولێر کراونەتەوە. پرۆگرامی خولەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و بە زمانێکی ستاندارد داڕێژراوە، کە تێیدا ژینگەیەکی پەروەردەییی شیاو و سەرنجڕاکێش بۆ منداڵان دابینکراوە تا بتوانن لە کاتە بەتاڵەکانیاندا زانیاری و لێهاتوویی نوێ بەدەستبهێنن.

دامەزراوەی گەشە بۆ دڵنیابوونەوە لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری، گرێبەستی لەگەڵ بژاردەیەک لە باشترین مامۆستاکانی هەولێر و سلێمانی واژۆ کردووە؛ کە خاوەن ئەزموونێکی زۆرن لە مامەڵەکردن و پەروەردەکردنی منداڵان و ئێستا لە ناوەندەکانی گەشەدا دەستیان بە خزمەتکردن کردووە.


 

ئەم وتارە هاوبەش بکە

وتارە پەیوەندیدارەکان