دامەزراوەی پەروەردەییی گەشە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خۆی، گەورەترین خولی هاوینەی بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێکرد. خولەکە لەلایەن دەستەیەک لە بەئەزموونترین و لێهاتووترین مامۆستاکانی کوردستانەوە سەرپەرشتی و بەڕێوەدەبرێت.
ئەم خولانە لە "کۆمەڵگەی گەشە" لە شاری سلێمانی، و هەردوو "کۆمەڵگەی گەشە" و "کۆمەڵگەی تارگێت" لە شاری هەولێر کراونەتەوە. پرۆسەی وانەوتنەوە تێیاندا بە پشتبەستن بە شێوازێکی مۆدێرن و بە زمانێکی ستاندارد بەڕێوەدەچێت، بە جۆرێک کە لەگەڵ نوێترین سیستمە پەروەردەییەکاندا بگونجێت.
دامەزراوەی گەشە بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریی زانستی بە قوتابیان، گرێبەستی لەگەڵ بژاردەیەک لە مامۆستایانی شارەزای هەولێر و سلێمانی واژۆ کردووە؛ کە ئێستا لە ناوەندەکانی گەشەدا سەرقاڵی وانەوتنەوە و ئامادەکردنی قوتابیانن بۆ ساڵی نوێی خوێندن.